تاسی ئاوت مەدە دەستی بێگانە، خۆت بیخۆرەوە.
تاس: جۆرێک جامی کانزایی دەم واڵای تەنکە (فەرهەنگی خاڵ) واتە: جامێک کە پڕبوو لە ئاو، وا باشە سەرەتا خۆت بیخۆیتەوە نەک بیدەی بە بێگانە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کاری تایبەتیی خۆت بۆ خۆت ئەنجامی بدەی باشترە، نەوەک بە بێگانەی ئەنجامبدەی چونکە لەوانەیە باستبکات و ناوت بزڕێنێت.[1]