تاقی بەهەشت نابینی ئەگەر سێ کوڕ و دوو کچ بەخیونەکەی.
تاقی بەهەشت: مەبەست لە جێگە و پێگەیەکی گەورە و بەهادارە، لە ژیاندا زووربەی مرۆڤەکان هاوسەرگیری دەکەن و منداڵ دەخەنەوە. پەندەکە مەبەستی لەوەیە تا مرۆڤ نەبێتە دایک و باوک و بە منداڵ بەخیوکردنەوە ماندوونەبی، نازانێت چۆن گەورەبووە، دواتریش خۆشی قۆناغی پیریی نابینی. [1]