تا من تۆم گرت، تۆ منت گرت.
پەندەکە بۆ پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان دوو کەس بەکاردێت بەهۆکاری جۆراوجۆر کاتێکی زۆر یەکتریان نەبینیبێت، یەکێکیان بەوی تریان دەڵێت: ویستم گلەیی خۆمت لەلا بکەم، بەڵام تۆ دەستپێشخەریتکرد و گلەیی خۆتت کرد، واتە: ویستم کەمووکوورتی و نەنگییەکانت بخەمەڕوو، بەڵام تۆ نەنگی منت ئاشکراکرد.[1]