ناونیشانی بابەت: ئەگەر ئەم دنیا گوڵێک بێت، تۆی ئافرەت ڕەنگ و بۆیەتی.
ناوی نووسەر: #ئارەزووی عەبدولخالق#
هەشتی مارس پیرۆزبێت لە هەموو ژنانی ستەمدیدە.
هیوادارم ئەم ڕۆژە ببێت بەڕۆژی بەئاگاهاتنەوەی ژنان و کچان و چیدی هیچ کەسێک نەتوانێ بەناوی عەشق و خۆشەویستییەوە بیانکەن بە مەزەیەک بۆ شەرابەکانیان و وەکوو سۆتووی جگەرەیەک بیاندەن بەدەم باوە و جەستە و ڕۆحیان ئەنفال بکەن و وەک گورگێکی برسی نێرەکان لەخشتەیان ببەن و ژیانیان بەفرمێسک بڕازێننەوە!
ژن و کچ پێویستە لەوە هۆشیارتر بێت و لەدێڕێکی نووسەری بەتوانا (#توانا ئەمین#)ەوە فێربێت کە خودی خۆی پێناسەی بەناو پیاوان ئەکات.
بەهیوام هەریەکێکتان ئەو پێناسەیە لە لاپەڕەکانی پەڕتووکی #مرواری تاقانە#دا بدۆزنەوە و بزانن چۆن چۆنی پێناسەی بەناو پیاوەکانی کردووە تاوەکو زیاترو زیاتر بەئاگابێنەوە.
بەهیوام هەشتی مارس ببێتە هەوێنی وریابوونەوە و بەئاگاهاتنی کچان و ژنانی وڵاتەکەم و چیدی دڵ و هەست و ڕۆح و ژیانیان بەفرمێسک نەشۆن و خۆیان وەک کاڵایەک نەڕازێننەوە.
هەر لەم ڕۆژەدا سوپاس و ستایش بۆ ئەو پیاوە بەڕێزانەی کەهەمیشە سومعە و شەرەف و ناموسی ژنان و خوشکان ئەپارێزن و هەمیشە ئەبن بەچەتر بۆ پاراستنیان و عەشقی ڕاستەقینە بەرجەستە ئەکەن بە دڵ و بەگیان.
تایبەت بە هەشتی مارسی 2023
[1]