تا گوو نەکا، نازانێ قنگی لەکوێوەیە.
نەزان و نادان بەشێکی کۆمەڵگە پێکدێنن، ئەو جۆرە مرۆڤانەن کە هیچ زانەکییەکیان نییە، کەسانی بێئاگا و بێهۆشن لە بەرانبەر دنیادا، هیچ دنیابینی و لێکدانەوەیەکیان بۆ خۆیان و دەوروبەر نییە، بۆیە تەواوی ژیانیان بە نەزانی بەڕێدەکەن، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە زۆر کەودن و نەزان بێ.[1]