تا گووی قیرینی پێنەکا، وازی لێنایەنێ.
گووی قیرین: مەبەست لەو جۆرە پیساییەیە کە منداڵ لەسەرتای لەدایکبوونییەوە دەیکات، واتە یەکەم پیسایی منداڵ کە ڕەنگی ڕەشە، پەندەکە بە کەسێکی ستەمگەر ئەوترێ کە زۆر ئازار و سزای کەسێکی ستەملێکراو بدات بە جۆرێک دیخاتەوە دۆخی منداڵی وەک کورد دەڵێت: شیری بەری دایکی پێبێنێتەوە. [1]