تاریکی مانگ، سەرلەئێوارە دیارە.
مانگ ئەو تەنەیە کە بەڕووناکی تیشکی خۆر لە شەودا دەدرەوشێتەوە، هەر کاتێک ئاسمان هەوروهەڵا بێت، لە شەودا مانگ بەباشی نابینرێت و دەرناکەوێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر کار و کردەوەیەک کە مرۆڤ بیەوێت ئەنجامیبدات، لەسەررەتاوە دیار کە بۆی دەچێتەسەر یان نا واتە: سەردەکەوێت تیای یان شکستدەخوات. [1]