تازە هاتە ڕوو، کۆنە نرایە پشت کەندوو.
کەنوو: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە سووجێکی ژووردا بە قوڕ درووستدەکرێت، وەک ئەمبارێکی بچووک دانەوێڵەی تێدا هەڵدەگیرێت، لە کوردەواردا هەرندێ شمەک یان کاڵای کۆن و بەکارهاتوو کە لە ماڵدا فرێنادرێت، بۆ هەڵگرتن دەخرێتە پشتی کەنوو، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسێک شتێکی تازەی کڕیبێ، لە هەمان ئەو شتە، کۆنەکەی ناوێ و لەجێگەیەک هەڵیدەگرێت.[1]