تاس بشکێ، نەک بزرنگێ.
تاس: جۆرە جامێکی کانزایی دەم واڵای تەنکە (فەرهەنگی خاڵ) جام لەبەر ئەوەی لە کانزا درووستدەکرێت گەر بکەوێت ناشکێ بەڵکوو دەزرینگێتەوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ لەسەر کردەوەیەکی نادرووست، لەوانەیە لەسەروو ئیرادەی خۆیەوەبێت بمرێ باشترە لەوەی ناوی بزڕێ و خەڵکی باسیبکەن.[1]