تەبەقی پڕ، ئاشتی ماڵە.
تەبەقی پڕ: مەبەست لە سفرەی ماڵە کە پڕبێت لە خۆراکی هەمەجۆر. لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا مرۆڤەکان بۆ سەردەست و ژێردەست دابەشبوون، سەردەست دەوڵەمەندەکانن و ژێردەست هەژارەکانن، سفرەی هەژارەکان ڕووت و ڕەجاڵی پێوەدیارە بەڵام سەفرەی کەسی دەوڵەمەند و خاوەن دەرامەت بێکێشەوگرفته، پەندەکە مەبەست لەوەیە هەر ماڵێک سفرەی پڕبێت کێشەیە کەمە.[1]