تەبیعەت بە نەسیحەت نییە.
نەسیحەت: ئامۆژگاری، تەبیعەت: سرووشت. مرۆڤەکان سرووشتی پەروەردەی ناو خێزان و بنەماڵەیان چۆن بێت، بەو شێوەیە درووستدەبن و گەوەرە دەبن، سرووشت بە ئاستەم گۆڕانی بەسەردادێت، واتە: بۆیە کاتێک کەسێک ڕەفتار و کرداری نەشیا و ناجۆر ئەنجامدەدات و سنووری نەریتی کۆمەڵایەتی دەبەزێنێت، چەندە ئامۆژگاری بکرێت کەڵکی نییە چونکە سرووشتەکە خراپە.[1]