ناو: ئاودێر
ناوی باوک: مەحمود
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
خانمە میوزیکژەنی دیاری کوردستان ئاودێر مەحمود لە ساڵی 1998 لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی خوێندویەتی دەرچووی بەشی موزیکە، ئامێری چەلۆ دەژەنێت لە زانکۆی سلێمانی پەرەی بە خوێندنەکەی داوە و ماوەی چەندین ساڵە وەک خانمێک لە زۆربەی کۆنسێرت و چالاکییەکاندا بەشداری کردووە و یەکێک بووە لە ئەندامانی گرووپی کیژانی سلێمانی، هاوسەرگیری کردووە و دایکی منداڵێکە.
[1]