ناونیشانی پەڕتووک: سەما لەسەر گرکان 01
ناوی نووسەر: #پێشڕەو محەمەد#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: مینێرڤا
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەمڕۆ چۆن دوای سەرجەمی ئەزموونە مێژووییەکان نیچە و نیچەییزم بخوێنینەوە؟
پەڕتووکی (سەما لەسەر گڕکان) هەوڵێکی فراوان و دەوڵەمەندی هەڵگرتنەوەی ڕیشەی مێژوویی، فەلسەفیی، سیاسیی، هونەریی و کولتوورییە لە نزیکەی 1600 لاپەڕەدا.
مانا و گرنگیی پەڕتووکەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەوڵێکی سیستەماتیکە بۆ هەم دانانەوەی نیچە لە سیاقی مێژوویی، سیاسیی، کولتووریی و فەلسەفیی خۆیدا
بەرگی یەک؛ لە سەدەی نۆزدە و خوێندنەوەی فەیلەسوفەکە هاوشانی سەرجەمی بزووتنەوە سیاسیی، کولتووریی، ئەدەبیی، هونەریی و فەلسەفییەکانە و هەم کاردانەوەی نیچە بەرانبەر کۆی ئەو بزووتنەوانەیە.
پەڕتووکەکە هەروەها دەپەڕێتەوە سەدەی بیست و بیستویەک و نیچەییزم لە سیاقی بەرفراوانی جیهاندا. [1]