تەرکی عادەت مەوجوودی مەرەز.
مەرەز: ئاژەڵێکی ماڵییە، لە بەرەبابی بزنە، کوڵکی لەشی درێژ و لوولە، لە کوردەواردا دەکرێت بە شاڵ. مەرەز ئاژەڵێکی شاخەوان و بزێوە، ناتوانێت واز لەو بزۆزییە بهێنێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ڕەوشت و خووی مرۆڤ چۆن بێت بۆی تەرکناکرێت، وازهێنان لێی ئاستەمە.[1]