تەشی، لەبەر ئەڕێسێ.
تەشی: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ڕستنی خووری مەڕ و کوڵکی مەرەز یان مووی بزن بەکاردێت، بەر: مەبەست لە مووی بەرە کە بۆ هیچ شتێک بەکارنایەت، پەندەکە بۆ کەسی مەراییکەر بەکاردێ کە لەپێناوی گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی ماندووناکات، بەڵکوو بە ماستاوکردن ئەنجامیدەدات.[1]