تەماع سەری نەبڕی، سەرت ئەبڕێ.
تەماع سەری نەخۆی سەرت ئەخوا.
تەماع: بۆ کەسی چاوچنۆک یان بەچاوتەنگ بەکاردێت. لە خێزان و بنەماڵەکاندا کەسانێک هەن کە بەهیچ شتێک دەست و چاویان تێرنابێت، هەرچەندیان پێبدرێت پێیان کەمە، لەگەڵ ئەوەدا کەسێ دوای چاوچنۆکی بکەوێ تووشی تەنگوچەڵەمە ئەبێ، پێویستە جڵەوی بەرچاوتەنگی لە ڕێگەی پەروەردەوە بگیرێ.[1]