تەیر هەیە گۆشتی ئەخورێ، تەیر هەیە گۆشتی ئەدرێتێ.
تەیر: باڵندە یان مەل. باڵندەکان هەندێکیان بە سرووشت گۆشتخۆرن، هەندێکیشیان لەسەر بەروبوومی دانەوێڵە دەژین و گۆشتخۆرەکان گۆشتەکەیان وەک خۆراک بەکاردێنن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە لە کۆمەڵگەدا مرۆڤ هەیە پێویستە خزمەتکاربێ، مرۆڤ هەیە پێویستە خزمەتبکرێ. [1]