تەیری چەپێڵ ڕاستە.
تەیر: باڵندە یان مەل، چەپێڵ: چەپگەڕ چەپەوانە یان ئەو کەسانەی چەپلەرن، پەندەکە مەبەستی لە مرۆڤە کە هەندێکیان بە سرووشت ڕاستەن و هەندێکیشیان چەپەن، ڕاستی و باشی کەسەکان لەسەر بنەمای چەپلەریی و ڕاستەلی دابەشناکرێت، بەڵکوو باشی و خراپی کەسەکان لەسەر بنەمای ڕەفتا و کردار و گوفتار دابەشدەبێت.[1]