چات جی پی تی (بە ئینگلیزی: ChatGPT) ڕۆبۆتێکی قسەکردنە (واتە چاتبۆت) کە درووستکراوی دامەزراوەی ئۆپن ئەی ئایە (OpenAI) و لە تشرینی دووەمی 2022 خراوەتە سەر ھێڵ. لەسەر بنەمای خێزانی GPT-3.5 ی مۆدێلە زمانییە گەورەکانی ئۆپن-ئەی-ئای درووست کراوە. بە ھەردوو تەکنیکی فێربوونی چاودێریکراو و بەھێزکردنەوە ڕێک خراوە. چات-جی-پی-تی لە 30ی تشرینی دووەمی 2022دا وەک پرۆتۆتایپ بڵاوکرایەوە و بەخێرایی سەرنجی ڕاکێشا لەبەر وەڵامە ورد و ڕوونەکانی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانیندا. وڵامەکانی بڕێک کەموکووڕیان ھەیە و بەکارھێنانیان لە بڕێک شوێندا وەک ماڵپەڕی ستەک ئۆڤەرفلۆ قەدەغەیە.
$تایبەتمەندییەکان$
بە بەراورد لەگەڵ وەشانی پێشووی بەناوی ئینسترەکت-جی-پی-تی (InstructGPT) ، چات-جی-پی-تی ھەوڵدەدات وەڵامە زیانبەخش و ھەڵخەڵەتێنەرەکان کەم بکاتەوە، لە یەکێک لە نموونەکان، لەکاتێکدا ئینسترەکت-جی-پی-تی بۆ پرسیاری پێم بڵێ دەربارەی ئەوەی کە کریستۆفەر کۆلۆمبۆس ھاتە ئەمریکا لە ساڵی 2015 وەک ڕاستییەک وەری دەگرت، چات-جی-پی-تی زانیاری دەربارەی گەشتەکانی کۆلۆمبۆس و زانیاری دەربارەی جیھانی مۆدێرنیش بەکاردەھێنێت بۆ درووستکردنی وەڵامێک کە وا بیر دەکاتەوە کە چی ڕوودەدات ئەگەر کۆلۆمۆبۆس ھاتبێتەوە بۆ ئەمریکا لە ساڵی 2015.[2] داتای ڕاھێنانی چات-جی-پی-تی پەڕەی یارمەتییەکانی نەرمەکاڵا و زانیاری دەربارەی دیاردەکانی ئینتەرنێت و زمانەکانی پرۆگرامکردن لەخۆ دەگرێت، وەک سیستەمی فۆرەم و زمانی پرۆگرامکردنی پایسۆن.
بەپێچەوانەی زۆربەی چات-بۆتەکانی ترەوە، چات-جی-پی-تی دۆخی ھەیە، واتە ئەو پێشنیارانەی پێشووتر کە لە ھەمان گفتوگۆدا دراون لەبیری دەمێنێت، کە ھەندێک لە ڕۆژنامەنووسان پێشنیاری ئەوەیان کردووە کە ڕێگە بە چات-جی-پی-تی بدات وەک پزیشکێکی تایبەت بەکاربھێنرێت. بۆ ڕێگریکردن لە پێشکەشکردنی دەرئەنجامە ھێرشبەرەکان و بەرھەمھێنانی چات-جی-پی-تی، پرسیارەکان لە ڕێگەی APIی مامناوەندەوە فلتەر دەکرێن، و ئەگەری ڕەگەزپەرستی یان ڕەگەزخوازی ڕەتدەکرێنەوە. چات-جی-پی-تی تووشی چەندین سنوورداربوون دەبێت. مۆدێلی خەڵاتەکانی چات-جی-پی-تی، کە دیزاین کراوە لە دەوری چاودێری مرۆڤ، دەتوانرێت زیاد لە پێویست باشتر بکرێت و بەم شێوەیە ڕێگری لە کارکردن بکات، کە بە یاسای گۆدھارت ناسراوە. ھەروەھا، چات-جی-پی-تی زانیارییەکی سنوورداری ھەیە لەسەر ڕووداوەکان کە دوای ساڵی 2021 ڕوویانداوە و ناتوانێت زانیاری لەسەر ھەندێک لە کەسانی بەناوبانگ دابین بکات. لە ڕاھێنانەکاندا، چاودێران وەڵامێکی درێژخایەنیان ھەڵبژاردووە، بێ گوێدانە تێگەیشتنێکی ڕاستەقینە یان ناوەرۆکی ڕاستی. داتای ڕاھێنان لەوانەیە تووشی لایەنگیری ئەلگۆریتم بێت؛ ھەندێک لە وەڵامەکانیشی پێناسەی ناڕوون دەربارەی خەڵک تێدایە. لەبەر ئەوەی چات-جی-پی-تی بە داتای وەرگیراو لە ئینتەرنێت ڕاھێنراوە، لە تاقیکردنەوە سەرەتایییەکانیدا بۆ زمانی کوردی توانای یەکجار کەمە و لەگەڵ زمانی فارسیدا تێکەڵیان دەکات. ئەمەش ڕاستەوخۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە داتای زمانی کوردی سنووردارە.
خزمەتگوزارییەکە
چات-جی-پی-تی لە 30ی تشرینی دووەمی 2022 بڵاوکرایەوە، لەلایەن دامەزراوەکەوە کە لە سان فرانسیسکۆیە، ھەر ئەوان درووستکەری DALL·E 2 و Whisperن. خزمەتگوزارییەکە لە سەرەتادا بەخۆڕایی بۆ گشتی کرایەوە، لەگەڵ پلانی پارەدان بۆ خزمەتگوزارییەکە دواتر. لە 4ی کانوونی یەکەمدا، OpenAI مەزەندەی ئەوەی کرد کە چات-جی-پی-تی زیاتر لە یەک ملیۆن بەکارھێنەری ھەبووە. سی ئێن بی سی لە 15ی کانوونی یەکەمی 2022 نووسیویەتی کە خزمەتگوزارییەکە «ھێشتا لە کاتی خۆیدا دادەبەزێت».
$کاریگەریی بۆ پەروەردە$
لە گۆڤاری ئەتڵەنتیک، ستیڤن مارچ ئاماژەی بەوە کرد کە کاریگەرییەکەی لەسەر ئەکادیمیا و بەتایبەتی وتارنووسین جارێ ماوییەتی لێی تێ بگەین. مامۆستای قوتابخانەی ئامادەیی کالیفۆرنیا و نووسەر دانیال ھێرمان نووسیویەتی کە چات-جی-پی-تی دەست بە «سەرەتای کۆتایی ھێنان بە ئینگلیزی خوێندنگا دواناوەندییەکان» دەکات.
لە گۆڤاری زانستی نەیچەر، کریس ستۆکڵ-وۆڵکەر ئاماژەی بەوە کرد کە مامۆستایان دەبێت نیگەران بن لە بەکارھێنانی چات-جی-پی-تی بۆ دەرھێنانی نووسینەکانیان بەڵام دابینکەرانی پەروەردە خۆیان دەگونجێنن بۆ باشترکردنی بیرکردنەوەی ڕەخنەگر یان لێکدانەوە.
ئێما بۆومان لە دەزگای NPR نووسیویەتی دەربارەی مەترسیی خوێندکاران کە لە ڕێگەی ئامرازێکی ژیری دەستکرد کە لەوانەیە وتارێکی ھەڵە یان بێمانا دەربکات بە دەنگێکی دەسەڵاتدارانە: «ھێشتا زۆر حاڵەت ھەن کە پرسیارێک دەکەیت و وەڵامێکی زۆر سەرنجڕاکێشت دەداتێ کە تەواو ھەڵەیە». جۆئەنا ستێرن لە گۆڤاری واڵ ستریت جۆرناڵ باسی فێڵکردن دەکات لە قوتابخانە ئامادەیییە ئەمریکییەکاندا لە زمانی ئینگلیزیدا بەوەی ئامرازەکە بەکاربھێنرێت بۆ وتاری درووستکراو وەک کاری قوتابی.
[1]