تف ببینێ لە زەویدا، پەلاماری ئەدا، وا ئەزانێ پارەیە.
تف ڕۆکردن لەسەر زەوی لە نەریتی کوردەواردا شتێکی نەشیاو و خراپە، واتە: زەوی سەرچاوەی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و خۆراکە، ناکرێت تفی پێدابکرێت، پەندەکە بە کەسێکی نەدار و هەژار ئەوترێ کە پارەی بەخۆیەوە نەدیبێ، لە دوورەوە لەسەر زەوی شتێک ببینێت لە پارە بچێت، خێرا بچێت بۆ ئەوەی هەڵیبگرێتەوە. [1]