تف کە ڕۆکرا هەڵناگیرێتەوە.
تفی ڕۆکراو هەڵناگیرێتەوە.
تف کە ڕۆکرا کۆناکرێتەوە.
لە کۆمەڵگەدا هەموو خێزان و بنەماڵەیەک نەریتەکانیان سنوورێکیان بۆ کێشاون کە سنووری ئابڕووە، واتە: هەندێک ڕەفتار و کردار هەیە نەکردەیە، هەر کەسێک ئەنجامیبدات، ئابڕووی خێزانەکەی لەکەداردەکات، پەندەک مەبەست لە کەسی حەیاتکاوە کە بە ڕەفتارەکانی سنووری نەریتەکانی بڕیوە.[1]