تورکە ڕێی خۆیان نەدەدا، دەیوت: تیروکەوانەکەم بەرنە ماڵی ئاغا.
توورک: مەبەست لە کەسایەتی بە ڕەگەز توورکە، تیروکەوان: ئامێرێکە لە دار درووستدەکرێت، بۆ هاویشتنی تیر لەکاتی جەنگ یان ڕاودا بەکاردێت، پەندەکە بە کەسێکی بێڕێزی قێزەوەن ئەوترێ لەناو کۆمەڵگە و بنەماڵەدا خۆی بەشێوەیەک نیشانبدا کە بەڕێزە بەڵام لە ڕاستیدا وانەبێت. [1]