توندی و پەشیمانی.
مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە، ناتوانێت بەتەنیا بژی و ژیان بەڕێبکات، بۆیە لەئەنجامی توڕەبوونی لەسەر بابەتە جیاوازەکان، دۆست و ئازیزانی لەدەستدەدات، هەر توڕەبوونێک دۆستێک لەدەستبدات، لە کۆتاییدا بێ دۆست دەمێنێتەوە هەروەها ئەو کەسانەی لە ڕەفتاریاندا تووندن و دڵی ئازیزانیان دەڕەنجێنن، هەمیشە پەشیمانن. [1]