تۆ ئەتەوێ لە قەلانیشم بکەیت و لە کۆترانیش.
قەل و کۆتر لە کوردەواردا لە ئاهەنگ و خۆشییەکاندا گۆشتەکانیان دەخورێن، پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: کەسێکی چاوبرسی، لە گوندەکەی خۆیدا بەردەوام ئەم دەرک و ئەو دەرکییەتی بۆ پاروویەک نانی چەور، دەڵێن: نیوەڕۆ لە ماڵی ئاغا داوەتی قەلە، خێرا خۆی دەگەیەنێتە ماڵی ئاغا، لەوێ پێدەڵێن: ببورە دوێنێ داوەتبوو، تا دەگاتەوە ماڵەوە گۆشتی کۆترکانیش خوراوە. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە بیەوێت لە هەموو ڕوویەکەوە نائومێدت بکات.[1]