تۆ تەواو لە شرواڵ دەرت هێناوە.
شرواڵ: پۆشاکێکی کەلتووری کوردییە، بە بەرگی خوارەوەی جلی کوردی پیاوانە دەوترێت، پەندەکە مەبەستی لە قسەکردنی بێتامە لەناو کۆڕوکۆبوونەوەکاندا، هەندێک کەس لەکاتی گفتوگۆکردندا سنووری ڕەوشت و نەریتی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنن، گوێبەوەنادەن کە چی دەڵێن. [1]