تۆ لە کوێ؟ تکیە لە کوێ؟ بزنەگەڕەی مەزناوێ.
مەزناوێ: ناوی گوندێکە سەربە شارۆچکەی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بزنەگەل: مەبەست لە کۆمەڵێک بزنە کە شوان بۆ لەوەڕ دەیانباتە دەشتودەر. پەندەکە بۆ بەراوردکردن لەنێوان دوو کەسدا بەکاردێ، یەکێکیان باش و ئەوی تریان خراپ. وەک چۆن شوان باشە و بزن گەڕۆک.[1]