تۆ هەنگاوێ ڕوو بە من بە، تا من دە هەنگاو ڕوو بە تۆ بم.
هاتوچۆکردن لەنێوان خزم و کەس یان دۆست و هاوڕێدا یەکێکە لە نەریتە زۆر بڵاوەکانی کورد کە پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگەدا درووستدەکات، واتە: کەسێک یان ئاشنایەک کاتێک دێتە ماڵت، ئارەزوو دەکات کە تۆش بچیتەوە ماڵەکەی، پەندەکە یەکێک دەیڵێ کە گلەیی هاتوچۆت لێبکا. [1]