تۆڵەی شیریی بە شیریی، تۆڵەی کیری بە کیری.
تۆڵەی شیر بە شیر، تۆڵەی کیر بە کیر.
ئەم پەندە تایبەتە بە هۆزی هەمەوەند، (هەمەوەند یەکێکە لە هۆزە گەورەکانی کورد، هۆزێکی شەڕکەری بوێرن، لە مێژوودا دژی دەسەڵاتی عوسمانییەکان قوربانی زۆرییان داوە) پەندەکە مەبەستی لەوەیە یەکێک شیری بەرانبەر بەکارهێناین، شیری بەرانبەر بەکار بهێنەوە، یەکێک لە دەرەوەی بنەماڵە ژنی لێخواستین، ژنی لێبخوازەوە. [1]