تیر لە کەوان دەرچوو، ناگەڕیتەوە.
تیر: دارێکی ڕێکی نووک تیژە، یان نێزەیەکی کانزایی تیژی پێوەیە، بە کەوان دەهاوێژرێت، ئاڕاستەی دوژمن دەکرێت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە لەکاتی گفتوگۆ لەناو کۆڕوکۆبوونەوەکاندا مرۆڤ دەبێت ئاگاداری قسە و وتنەکانی بێت، چونکە ئەوەی وترا ناگەڕێتەوە، هەندێک وتن هەیە وەک ڕم تیژە و دڵی بەرانبەرەکان برینداردەکات. [1]