تیکە تا نەیجووی قوتناچێ.
تیکە: لەتێک نان یان پارچەیەک لە شت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لەناو ژیانی کۆمەڵایەتیدا هەر کێشەوگرفتێک درووستبێت، لەنێوان دوو خێزان یان دوو بنەماڵدا، هەتا شیکردنەوە و لێکدانەوەی بۆ نەکرێت، هەر جووڵە و کاردانەوەیک ڕووبدات هەڵەیە، لەوانەیە دۆخەکە بخاتە ئاستێکی خراپتر. واتە: هەر کارێک لێوردبوونەوەی تیانەبێت، سەرکەوتوونابێت. [1]