جاڕی ماڵی پاشا لە کوێوەیە.
جاڕ: پەرێز شوێنی بەرهەمی کشتووکاڵی کە بەداس دوورابێتەوە یان جێگەی دەغڵی دروێنەکراو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) جووتیار لەو جێگەیەی کە دروێنە دەکات، بەشێک لە قەدی دەغڵ بە زەوییەکەوە جێدەمێنێت کە زۆر بەهادارنییە، دواتر مەڕ و بزنی تێدەکەن بۆ ئەوەی بیخۆن، پەندەکە مەبەست لە کەسی هەژارە کە بەدوای پاشماوەی کەسانی سامانداردار دەگەڕێت بۆ ئەوەی کەڵکی لێ وەربگرێت.[1]