جەزای مشت، پێلەقەیە.
جەزا: پاداشت. مشت: مست یان پەنجەی لێکنراو. (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پێلەقە: لەقە وەشاندن بەیەک پێ (فەرهەنگی خاڵ) گەر بە مست بکێشی بە کەسێکدا، لە تۆڵەیدا ئەو کەسە پێلەقەیەکت پێدا دەکێشەتەوە، واتەی پەندەکە ئەوەیە کە تۆڵە لای کەسە ستەملێکراوەکان هەمیشە بە زەبرترە.[1]