ناو: ناهیدە
نازناو: ڕووکەن قەرەداغی
ناوی باوک: حەمەساڵح
ناوی دایک: سەلمە
ساڵی لەدایکبوون: 1971
ڕۆژی شەهیدبوون: #16-5-1997#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی شەهیدبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی شۆڕشگێڕی: ڕووکەن قەرەداغی و تارا سلێمانی
مێژووی پەیوەندیکڕدن: 1995
مێژووی بەشداربوون: 1996
مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: 16-5-1997 هەولێر
٭ هەڤاڵ ڕووکەن قەرەداغی ساڵی 1971 لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
٭ دەرچوی کۆلێژی ئابوورییە و بە پلەی سەرپەرشتیاریی ژمێریار بۆ ماوەیی ساڵێک لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبایی سلێمانی کاری کردووە و بۆ ماوەیەکیش مامۆستای وانەبێژیی وانەی بیرکاریی بووە.
٭ ساڵی 1995 پەیوەندی بە تێکۆشانی ئازادی کردووە و سەرباری کار و پیشەکانی ڕۆڵێکی گرنگی لە ناو ڕیزەکانی ڕێکخستن لە سلێمانی بینیوە.
٭ لە ساڵی 1996 ڕوودەکاتە شاخ و بەشداری لە خوولێکی پەروەردەی سیاسی-گەریلایی دەکات.
٭ لە 15-8-1996 لە دوای تەواوکردنی خوولەکانی پەروەردە لە شاری هەولێر و سنووری پارێزگای هەولێر ئەرکی ڕێکخستن و وشیارکردنەوەی جەماوەری پێدەسپێردرێت.
٭ لە کۆتایی مانگی 1-1997 بەشداری دەکات لە یەکەمین (کۆنفرانسی پەکەکە - ئەیالەتی هەولێر) . لە کۆنفرانسدا بە جێگری یەکەمی بەرپرسی یەکێتی ئازادی ژنانی کوردستان YAJK / پارێزگای هەولێر هەڵدەبژێردرێت.
٭ هەڤاڵ ڕووکەن لە 8-3-1997 لە ڕۆژی ژنانی جیهاندا بە هاوبەشی لەگەڵ هەڤاڵان ڕەوشەن و هێلین و ئاڤیان لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر سیمینارێکی فراوانیان پێشکەشکرد سەبارەت بە پرسی ژن لە باشووری کوردستان کە زیاتر لە هەزار کەس ئامادەی سیمینارەکە بوون.
٭ هەڤاڵ ڕووکەن لە ئاداری 1997 لە کۆنفرانسی یەکێتی ئازادی ژنانی کورستان بە بەرپرسی یەکەمی ڕێکخستنی ژنانی شاری هەولێر هەڵدەبژێردرێت
٭ لە سەرەتای ئایاری 1997 سەرباری ئەرک و بەرپرسیارێتی ڕێکخستن هاوکات بە ئەندامی دەستەی ئامادەکار و دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنی ئازاد هەلدەبژێردرێت. بڕیاڕی دەرچوونی ئەم گۆڤارە یەکێک بوو لە بڕیاڕەکانی کۆنفرانسی یەکێتی ئازادی ژنانی کورڕستان، بەهۆی هێرش و کۆمەڵکوژییەکەی 16ی گوڵانی 1997 ئەم گۆڤارە چاپ و بڵاونەکرایەوە.
٭ هەڤاڵ ڕووکەن ناوبەناو وتارەکانی لە ڕۆژنامەی وڵات بە نازناوی تارا و دجلە بڵاوکردۆتەوە.
٭ لە 16-5-1997 هەڤاڵ هێلین سەرحەد بەرپرسی یەکەمی YAJK لە پارێزگای هەولێر و هەڤاڵ ڕووکەن بەرپرسی یەکەمی YAJK لە ناو شاری هەولێر ، هەر دووکیان وەک دوو لە بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکە بۆ بەشداریکردن لە تۆپلانتی تەلە کۆنفرانسێکی پازدە ڕوژی YAJK دەچنە بارەگای نوێنەرایەتی پەکەکە لە باشوور کە کەوتبووە نزیک شەقامی شەست مەتری لە گەرەکی ئەننجومەنی یاسادانان و جێبەجێکردن. لەو بارەگایەدا دەزگایەکی تەلەفۆنی بێتەل (تەلەفۆنی لاسلکی) هەبوو کە ڕوژانە بۆ کۆبوونەوە و کارەکانی ڕێکخستن و پەیوەندی لەنێوان هەڤاڵانی هەولێر و بڕیارگەی چیاکانی کوردستان و ڕێبەر ئۆجەلان بەکار دەهێنرا. دوای تەواوبوونی کۆنفرانسە تەلەفۆنییەکەیان هەردوو هەڤاڵ کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناو جەماوەر دەبینن هەرچوار لای بارەگاکەیان لەلایەن هێزێکی زۆری چەکدارەوە گەمارۆ دراوە و لە ڕێگای بڵندگۆ داوایان لێدەکەن بێنە دەرەوە ڕادەست بن و خۆیان بدەن بە دەستەوە. لەبەرانبەردا هەڤاڵان ڕووکەن و هێلین و پازدە گەریلا کە بۆ پاراستن و کارەکانی بارەگای نوێنەڕایەتی لەوێ ئەرکدار کرابوون بڕیاڕی بەرخوودان دەدەن.
٭ کاتژمێر نزیکەی چوار و نیوی پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ تیمی تایبەتی و نهێنی سوپای تورکیا لەژێر ناوی هێزی ئاشتی پارێز PMF و بە بەشداری چەکدارەکانی پارتی بە یەکەوە بە چەکی قوورس و سووک هێرش دەکەنە سەر بارەگای نوێنەرایەتی پەکەکە. لەبەرانبەریشدا وەک دانیشتووانی گەرەکەکە شایەدی دەدەن ئەو پۆڵە هەڤاڵەی کە لە ناو بارەگاکەدابوونە تا درەنگانی شەو و تا دوا هەناسەی شەهیدبوونیان بەرخوودانیان کردووە، هێزەکانی دوژمنیش تا بەرەبەیان نەوێراون و نەیاتنتوانیوە پێ بخەنە ناو ئەم بارەگایە.
٭ لە دوای تۆمارکردنی قارەمانی و داستانی بەرخوودانێکی بێ وێنە هەڤاڵ ڕووکەن قەرەداغی و هەڤاڵان هێلین سەرحەد و ڕەحمی و بەرخوودان و ڕەشید و هەژار و پۆڵێک هەڤاڵی دیکە شەهید دەبن و دەگەنە کاروانی نەمران. [1]