ڕاپۆرتەهەواڵێکی گرنگ..
گورگە بۆرەکان ، خرانە لیستی تیرۆرەوە..
$نیازی برایم$، 09-06-2021
$گورگە بۆرەکان کێن؟!$
دوێنی پەڕڵەمانی ئەوروپا گورگە بۆرەکانی خستە لیستی تیرۆرەوە ، ئەم بڕیارەی یەکێتی ئەوروپا دوای بڕیاری فەرەنسا دێت کە گورگە بۆرەکانی بەتیرۆریست زانی.وەزیری ناوخۆی فەرەنسا پێش 8 مانگ ڕایگەیاند:بەهۆی ئەوەی ئەم ڕێکخراوە هانی جیاکاری و دژایەتی و فاشیزم دەدات و لە چەندین کاری توندوتیژی تێوەگلاوە، بۆیە دەیخەینە لیستی تیرۆرەوە.
لە مانگی نیسانی 2020 لیوا ئەحمەد مسماری گۆتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا ، ئاشکرایکرد کە لەشکری ڕۆژ (چەتەکانی ڕۆژاڤا) وەک مورتزەقە سوپای تورکیا هێناویانن بۆ لیبیا تا شەڕی سوپای نیشتمانی لیبیا بکەن.
دەڵێت یەکێ لەو چەتانەی (رۆژ) کە لە بنکەیەکی سەربازی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە هەولێر ڕاهێنانی کردووە بەناوی 'شاکر فرمان ساڵح بۆنجق هەڤرکییە'. درێژەی دەداتێ و دەڵێت ئەم چەتەیە و لەناو لەشکری (رۆژ) لەلایەن گرووپێکی تیرۆریستی تورکیا لە هەولێر بەناوی ' گورگە بۆرە' ڕاهێنانی پێکراوە.
گورگە بۆرەکان سەدان بنکە وناوەندیان لە ئەوروپا هەیە بۆ ڕاهێنان و تیرۆر ، ئەمە سەرباری دەیان بنکە وبارەگا لە سووریا وهەرێمی کوردستان ، یەمەن ، سۆمال و چاد و شوێنەکانی دیکە.
$گورگە بۆرەکان کێن؟$
یەکێ لە گرووپە توندڕۆ و شۆڤێنیە ڕاستڕەوەکانی تورکیایە لەژێر سایەی دەزگای جاسوسی میت بۆ تیرۆر و کوشتن کاردەکەن، زۆرینەی ئەندامەکانیان لە ئەندامەکانی پێشووی میت و سوپای تورکیان ، دیارە خەڵکی دیکەشیان لەگەڵدایە.
ئەم گرووپە ئەلپ ئەرسەلان تورکیش دورستیکرد و وەک باڵی نهێنی مەهەپە کاری دەکرد ، لەسەرەتدا بەناوی بزاڤی لاوانی نموونەیی و دواتر بوە'تیمەکانی مەرگ' و لەدواجاریشدا ناوەکەی بوو بە'گورگە بۆرەکان'.
ئەندامەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستیە لە ڕەگەزی تورک بەتەنیا پێکدێت و زۆرینەیان خەڵکی لادێکانن و لە ئەستانبۆڵ وئەنقەرە دانیشتوون.
ئەم گرووپە بە گرووپێکی فاشستی هەرە لەپێش و بەباڵی سەربازی مەهەپە دەحەسبێنرێت ، ئەم گرووپە لە ناو تورکیا ، قوبرس ، چین، سووریا ، ئەوروپای ڕۆژهەڵات ، یەکێتی ئەوروپا بەتایبەتی لە هۆڵەندا و ئەڵمانیا و، باشووری کوردستان/هەولێر.
ئەم گرووپە ڕاهێنراون لەسەر مرۆڤ کوشتن و تیرۆر بە ڕێگای زۆر هۆڤی و بێرەحمانە. دوژمنی هەرەسەرەکی ئەم گرووپە تیرۆریستیە کوردانن و گەلانی عارەب. بۆچێ دژی عارەبن ؟!، چونکە لەوباوەڕەدان کە ئەوان بوون خیانەتیان لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کرد.
ئەم گرووپە ئاماژەی تایبەت بە پەنجەی دەستەکانیان بەکاردەهێنن.
ئەم گرووپە لەسەر چ بنەمایەک دامەزراوە:
- تاکوتەرایی خوێنی تورک و گێڕانەوەی دەسەلات وشکۆی جارانیان.
-دورستکردنی دەوڵەتێکە لە باڵکان بۆ ئاسیای ناوەڕاست ، واتە دامەزراندنی ئیپراتۆریەتی عوسمانی نوێ.
-راستە ئەم گرووپە گرووپێکی فاشی ڕەگەزی تورکی نەژادپەرستن ، لێ دوای هاتنی ئاکەپە ، ئەم گرووپە بە ئیسلامیزە کرا ، چونکە نەژادپەرستی لەناو ئەم گرووپە گەیشتبووە بنەست بۆیە پێویستیان بەوە هەبوو ئیسلام بەکاربهێنن بۆ کۆکردنەوەی خەڵکی تا تیرۆر و تۆقاندن و هۆڤێتی بەردەوام بێت.
هاوپەیمانێتی ئاکەپە ومەهەپە لەسەر ئەو بناغەیە.
- دژایەتیکردنی گەلانی ناوچەکە بەتایبەتی کورد ، یۆنان ، ئەرمەن و عارەب و دژایەتیکردنی ئایینی کریستیان ویەهودی.
- دژایەتیکردنی چارەسەریی دۆزی کورد لە هەر شوێنێکی ئەم دنیایە بێت.
ئەم گرووپە تیرۆریستیە ونەژادپەرستیە 1700 بنکەی ڕاهێنانی سەربازی وفیکریی لە ناو تورکای وهەندێ دەوڵەت هەیە ، بەتایبەتی لە باشووری کوردستان -هەولێر و کەرکووک.
گروگە بۆرەکان 200 هەزار ئەندامی فەرمی هەیە و ملیۆنێک هەوادار ، ئەم گرووپە پستیوانی لە هەموو گرووپە تیرۆریستەکانی وەک داعش ، ئەلنووسرە، ئەلقاعیدە و ئیگۆر و بۆگۆحەرام و حەرەکەی لاوانی سۆمالی و هیدیکە، دەکات.
ڕاهێنانی فیکری ئەم گرووپە لەسەر دوژمنایەتی گەلی کوردە ، کوردی باش لای ئەم گرووپە کوردێکی سەریڕاوە یا لە ناو گۆڕە.
ئەم گرووپە ڕاهێنانی بە چەتەکانی بەناو لەشکری (رۆژ) کردووە ، فێریان کردوون چۆن کورد بکوژن و چۆن بۆ نەژادی تورکی ببنە خزمەتکار ، لە ڕووی سەربازیشەوە چۆن مرۆڤ بکوژن و سەر ببڕنو چۆن گەمە بە جەستەکەی بکەن .
دەبێت بوترێت ئەم گرووپە تیرۆریستیە ئیدارەی بەرەی تورکمانی لە هەولێر وکەرکووک و تەلعەفەر دەکات. ژمارەیەکی زۆری شۆڤێنی و تیرۆریستی بەرەی تورکمانی لە شاری کەرکووک لەلایەن خودی ئەو گرووپە تیرۆریستیە ڕاهێنانیان پێکراوە وتەمویل دەکرێن.رەنگە و شەکلی لۆگۆ و ئاڵای بەرەی تورکمانی زۆر نزیکە لە لۆگۆی ئەو گرووپە تیرۆریستیە.
هەموو دیمان چەتەکانی پارتیش بەناوی زێرەڤانی ئەوانیش چتۆ نمایشیان کرد بۆ خواردنی مار و ئاژەڵی کێویی ، ئەوە ڕێبازی ڕاهێنانی ئەو گرووپە تیرۆریسەیە لە ڕاهێنانی سەربازیی.
ئەم گرووپە تیرۆریستیە ڕۆڵی کاریگەریی هەبووە لە کوشتوبڕی کوردان و عەلەوییەکان و دواتر لە خەڵکی سووریا ، بە سەدان کاری تیرۆریستی ئەنجامداوە کە لێرە جێگای نابێتەوە باسی یەک بەیەکیان بکەین.
لە. کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم: ئەو گرووپە فاشستە شۆڤێنیە تیرۆریستیە ، ڕاهێنانی فیکری و سەربازیی بە چەتەکانی بەناو لەشکری (رۆژ) دەکات ، کە ئەرکی هەرە لە پێشیان لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ڕۆژاڤای کوردستانە. [1]