ناونیشانی بابەت: هۆکارەکانی تووشبوون بە فرەکیسی هێلکەدان
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
هۆکاری سەرەکی تاوەکو ئێستا نادیارە، بەڵام هەندێک فاکتەر هەیە کە ڕەنگە ڕۆڵیان هەبێت:-
1- دەردانی ڕێژەیەکی زۆر لە ئەنسۆلین لەلایەن پەنکریاسەوە.
2- هەبوونی هەوکردنێکی کەم بۆ ماوەیەکی درێژ.
3- بۆماوەیی.
4- بەرزبوونی ڕێژەی هۆرمۆنی ئەندرۆجین.
$کاریگەرییە خراپەکانی فرەکیسی هێلکەدان (PCOS) :-$
1- سک نەکردن و بەزەحمەت دووگیان بوون.
2- منداڵبوونی پێشوەختە یان منداڵ لەبارچوون
3- تووشبوون بە شەکرەی دووگیانی
4- خراپ هەوکردنی جگەر بەهۆی کۆبوونەوە ڕێژەیەکی زۆری چەوری لە جگەردا.
5- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شەکرەو کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و چەوری سیانی کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەیی جۆری 2 زیاتر دەکات.
6- خەمۆکی و بێتاقەتی و گۆڕانی شێوازی نان خواردن.
7- تەنگە نەفەسی لەکاتی خەودا.
8-تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕووپۆشی ناوەوەی منداڵدان. [1]