جەهێڵە ڕووتەی بەگوێی بانەوە، گوو ڕەق هەڵاتوو، بەلای ڕانەوە.
جەهێڵە ڕووتە: مەبەست لە کوڕی کەسێکی هەژارە کە ڕۆژانە ئەم بان و ئەو بان بکات و خەریکی چاوبڕکێ بێت لەگەڵ کچی دەرودراوسێ، گوو ڕەق هەڵاتوو بە لاڕانەوە، واتە کەسێکی هەرزەکاری پیس و چەپەڵە کە ڕاست و چەپی خۆی نازانێت، پەندەکە مەبەستی لەویە کە هەرزەکار پەروەردە نەکرێت ئابڕووی خێزانەکەی دەبات و تووشی ڕووزەردیان دەکات.[1]