جوابی نادان بێدەنگییە.
نادان: نەزان، ڕژد، دەتسنووقاو و چرووک (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) جواب: وەڵام. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسی نادان لەناو کۆڕوکۆبوونەوەکاندا بەکەڵکی گفتوگۆ و قسەکرن نایەت چونکە هیچ نەریت و بنەمایەکی نییە، وەک پیسی وایە، هەتا بیجووڵێنی، بۆنی ناخۆشی لێدێ، بەرانبەرەکەی تووشی نیگەرانی دەکات. [1]