جوانی هەموو درۆیە، شەرت هەر چاو و برۆیە.
جوانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێ، هەروەها جوانی لە چاو و دنیابینی کەسەکاندا ڕێژەییە، واتە: ئەو ئافرەتەی لای من زۆر جوانە، لەوانەیە هەمان ئافرەت لە چاوی کەسێکی تردا ئەو ڕێژەیە لە جوانی تیانەبێت، بەڵام هەندێک کەس پێیان وایە کە جوانی ئافرەت تەنیا لە چاو و برۆدا کۆدەبێتەوە، چونکە چاو و برۆ یەکەمئەندامە کە ئەبینرێن.[1]