جووت لە سەرا، دروێنە لە بەرا.
سەر: مەبەست لە شوێنی بەرزە، بەر: مەبەست لە شوێنی نزمە. جووتکردن کە لە شوێنێکی بەرزەوە دەستپێکرا بەرەوخوار، بێلێخوڕین ئەڕوا هەروەها دروێنەش لە شوێنێکی نزمەوە بۆ شوێنێکی بەرز بڕوا، سەپان پشتی ناچەمێنێتەوە، لەبەر ئەوە ئاسانە، پەندەکە بۆ کارێکی لەبار بەکاردێ کە خاوەنەکەی زۆر ماندوونەکات. [1]