جووتیار جووتیار بێ و گای گا نەبێ، دەزانرێ خەتی خوار فیتی کامیانە.
لە کوردەواردا جووتیار بە ئامێری نیروئاموور و جووتەگا زەوی دەکێڵێت، گەر جووتیار شارەزابێت هێڵی جووتکردن خوارنابێت، بەڵام ئەگەر گا لە کرداری کێڵاندا نەشارەزابێت، هێلەکان خواردەبن، پەندەکە بە وەستایەکی کارساز دەوترێ کە شاگردەکەی باش کارنەکات، بەرهەمی خراپ دیارە دەستکاری کامیانە.[1]