جۆڵا بێ کفن ئەمرێ.
جۆڵا: بە وەستایەکی کارزان دەوترێت کە کاری چنین و بە ئامێری پێجاڵ ئەنجامبدات، بەوهۆیەوە کاڵا بەرهەمبێنێت، واتە: جۆڵا خۆی قوماش بەرهەمدێنێت بەڵام کە خۆی پێویستی بە قوماش بێت نییە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە چارەی دەردی خۆی لای خۆی بێ و نەیکات.[1]