جۆگەیەک هەڵبگرە، ئاوی پیابڕوا.
جۆگە، هێڵێکی درێژە ئاوی پێدادەڕوات (فەرهەنگی خاڵ) جۆگەی ئاودێریی وەستای شارەزا بنیاتی دەنێت، بەهۆیەوە ئاو لەجێگەیەکی بۆ جێگەیەکی تر دەگوێزەتەوە، زەوییەکی دێمەکار بەرواودەکات، پەندەکە مەبەستی کەسی وشیار و بەئاگایە، کارێک ئەنجامدەدات کە بەهرەی ببێ و دەستکەوتی تێدا بەدەستبێت. [1]