جۆ بە دیوارا هەڵئەگێڕێ.
جۆ: جۆگە، هێڵێکی درێژە ئاوی پێدادەڕوات (فەرهەنگی خاڵ) واتە: جۆگە بە جێگەی تەخت و سەرەوەخواردا دەبرێت نەک بە هەورازدا، پەندەکە واتە: مەبەستی لە کەسی ستەمکارە کە بۆ پاراستنی پێگەی ئابووری و مانەوەی لە دەسەڵاتدا، ستەم لە کەسانی هەژار و نەدار دەکات.[1]