جووچکە هەتا دەمرێ، لەبن قەرتاڵەدا نامێنێ.
قرتاڵە: وەک سەبەتە وایە، چنراوێکی کەلەپووری کوردییە، لە شووڵی داری تەڕ درووستدەکرێت، میوەی تێدەکرێت. یان لە کولانەدا جووچەڵەی تازە لە هێلکە دەرهاتووی تێدەکرێت، بۆ ئەوەی تا تۆزێک گەورە دەبن، نەکەونە بن پێی پەلەوەر، پەندەکە واتە هیچ کەسێک لە قاڵبێکدا نامێنێتەوە بەڵکۆ گەورە دەبێت.[1]