جووجەڵە لە پایزدا ئەژمێردرێ.
جووجەڵەی بەهار لە پایزدا ببژێرە.
جووجەڵە: جووچکی مەلی تازەدەرهاتوو لە هێلکە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) وەرزی بەهار باشترین وەرزە بۆ ئەوەی پەلەوەر چووچکی تێدا هەڵبهێنێت، بەڵام ئەو جووچکانەی لە وەرزی بەهاردا هەڵدێن، هەموویان گەورەنابن و پێناگە، تا وەرزک پایز هەندێکیان مرداردەبن، واتە: ئیش لە کۆتاییدا پارەکەی دەژمیردرێ، بۆ ئەوەی بزانرێت کە چەند دەستکەوت بووە.[1]