جووجەڵە ئەکوژێ و هێلکە هەڵئەهێنێ.
جووجەڵە: جووچکی مەلی تازەدەرهاتوو لە هێلکە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە بە ڕێژایی تەمەنی ڕۆژانە کاربکات و ماندوو ببێت و ئارەق بڕژێت، بەڕەنجی شانی خۆی پارە پەیدابکات بەڵام ئەو داهاتەی دەستی دەکەوێت، بەفیڕۆی بدا و بەشتی پڕوپووچ بەهەدەری بدات. [1]