جێی سەر بکەرەوە، خۆم جێی قنم دەکەمەوە.
پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: لە پایزدا بزن و مەڕ پێکەوە دەڵێن: با شوێنێک بۆ زستان درووستبکەین کە تێدا بحەوێینەوە، مەڕ دەڵێت: دووگی خۆم خۆش بێ، شوێنم ناوێ، بزن شوێنێک بۆ خۆی درووستئەکات، زستان کە بەفر و سەرما ئەبارێ، مەڕ سەرمایەتی ئەچێ بۆ لام بزن دەڵێت: جێگەم نییە و سەرمامە، جێگەی سەرم بکەرەوە، خۆم جێگەی قنم ئەکەمەوە، بزن ئەوەشی ناداتێ، مەڕ تا بەیانی لەسەرما هەڵئەلەرزێ. [1]