ناوەندنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، شەڕڤانان لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیویانە وەزیری نەوتی داعش کە یەکێک بووە لە دیارترین سەرکردەکانی داعش لە سووریا بکوژن.
شەڕڤانان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجامیانداوە توانیویانە وەزیری نەوتی داعش بکوژن.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، (شەڕڤانان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجامیانداوە توانیویانە (پابت صبحی فهد الاحمد) وەزیری نەوتی داعش کە یەکێک بوو لە دیارترین سەرکردەکانی داعش لە ناوچەی سوور بکوژن) .
لەو ئۆپەراسیۆنەدا چەندین چەکی پێشکەوتو لە ماڵی سەرکردە کوژراوەکەی داعش دۆزراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا چەندین چەکی پێشکەوتوو لە ماڵی سەرکردە کوژراوەکەی داعش دۆزراوەتەوە.
ھەدەسە دەشڵێت، ھێزەکانیان توانیویانە مینێک پوچەڵ بکەنەوە کە لە گوندی ئەبوو حەمام لە دێرەزور لەلایەن تیرۆرستەکانی داعش چێنراوە.
شەڕڤانانی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) پێکهێنەری سەرەکیەتی سەرەتایی ئەمساڵ توانیان کۆتایی بە دەسەڵاتی چەکدارانی داعش لە سووریا بهێنن و دواین ناوچەی ئەو ڕێکخراوە کە باغۆز بو کۆنتڕۆڵیانکرد. [1]