پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,533
وێنە 105,731
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بە...
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
تایبەتمەندی کێشە داراییەکانی کوردستان
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تایبەتمەندی کێشە داراییەکانی کوردستان

تایبەتمەندی کێشە داراییەکانی کوردستان
$تایبەتمەندی کێشە داراییەکانی کوردستان$
#عارف قوربانی#
هێشتا جیهان لە لێکەوتەکانی قەیرانی ئابووری سەردەمی کۆرۆنا ڕزگار نەبووە، کەچی ناوەندە ئابووری و بانکە گەورەکانی جیهان و شارەزایانی ئەو بوارە باس لە مەترسی قەیرانێکی دیکە و دۆخێکی سەختی ئابووری دەکەن. زۆر لە وڵاتانی جیهان وەک پلانی پێشوەختە دەستیانکردووە بە داڕشتنەوەی سیاسەتی دارایی و ئابووری و سیستەمی بانکی وڵاتەکانیان. نایانەوێ‌ ئەو قەیرانە لەناکاو و کوتوپڕەی بەهۆی کۆرۆناوە بەرۆکیانی گرت، دووبارە ببێتەوە. بەکەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی ڕابردووی خۆیان و کەڵک وەرگرتن لە توێژینەوەی ناوەندە ئەکادیمی و پسپۆڕو شارەزایانی بواری دارایی و ئابووری، خۆیان بۆ سەختترین ئەگەر و پێشهاتەکان ئامادە دەکەن.
لە ئەگەری هاتنە ئارای دۆخ و قەیرانێکی دیکەی ئابووریدا کوردستان چی دەکات، یان درووستتر ئەوەیە بپرسین چی پێدەکرێت؟ لەکاتێکدا سەرچاوەی سەرەکی داهاتی هەرێمی کوردستان پشتی بە نەوت بەستووە، ئەویش لەلایەک بەهۆی ئەوەی نرخی فرۆشتنی هیچ کات جێگیر نییە و لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی دوا بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵیی ئێراق سەبارەت‌ کەرتی وزە لە کوردستان، دڵنیاییەکی دوورمەودا بۆ هەرێمی کوردستان نەماوەتەوە. ئاسۆیەکی ڕوونیش نییە بۆ ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا تاوەکو پشت بە بەشە بودجەی بەغدا ببەستێت. بۆیە ئەگەر سەرهەڵدانی هەر جۆرە قەیرانێک بۆ وڵاتانی دونیا دۆخێکی سەخت بێت، بۆ هەرێمی کوردستان خنکێنەرە.
هۆکاری ئەوەی کە هەرێمی کوردستان زیاتر لە بەردەم مەترسیدایە، هەر بە ‌تەنیا ئەوە نییە کە پشتی بە ‌نەوت بەستووە وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات، یاخود لەبەر مەترسی بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵی بێت. لەوان مەترسیدارتر، شێوەی بەڕێوەبردنی ئابووریی کوردستانە. ئەگینا بۆ جوگرافیایەکی وەک هەرێمی کوردستان کە ژمارەی خەڵکی کەمە، خاوەن سرووشت، ئاو و هەوا و کەشێکی لەباری کشتوکاڵ و ئاودێرییە، هەروەها بەهۆی هەلومەرجی تایبەتی ئێراقەوە لەدوای جەنگەکانی کەنداو، بازاڕی ئێراقیش بۆ هەرێمی کوردستان کراوەیە، بۆیە نابێت ترسی لە سەرهەڵدانی قەیرانی ئابووری هەبێت. بەڵام بەهۆی ئەوەی لە بنەڕەتەوە سیاسەتێکی هەڵەی ئابووری پەیڕەوکراوە، بۆیە لەپێش هەموو وڵاتانی دیکەی جیهان و ناوچەکەوە دەکەوێتە مەترسییەوە.
پێشتر و ئێستاش کە دۆخی ئابووریی کوردستان خراپە، یان لانی کەم سەقامگیر نییە، هۆکارەکەی ئەوە ‌نییە لە کوردستان (پارە) نییە. بەپێچەوانەوە مانگانە پارەیەکی زۆر دەڕژێتە بازاڕی هەرێمی کوردستانەوە. تەنیا لە کەرتی حکومی مانگانە نزیکەی 600 ملیۆن دۆلار دەدرێتە مووچەخۆران، لە کەرتی تایبەت و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکانیش ئەگەر لە و ڕێژەیە زیاتر نەبێت کەمتر نییە. بەڵام گرفتی بنەڕەتی ئەو تایبەتمەندییەی کوردستان ئەوەیە کە پارە لە کوردستان (ناخولێتەوە) . بەڵکوو لە کوردستان کۆدەکرێتەوە و دەبرێتە دەرەوە. تاوەکو ئەم کێشەیەش چارەسەر نەکرێت، چەند ئەوەندەی ئێستاش پارە لە کوردستان هەبێت، دۆخی ئابووری هەر باش نابێت، تەنانەت ئەگەر کوردستان خاوەن دراوی تایبەت بەخۆیشی بێت و وەک چاپی ڕۆژنامە ڕۆژانە پارە چاپ و بڵاوبکاتەوە، هەر نابێتە خاوەن ئابوورییەکی سەقامگیر تاوەکو چارەسەر بۆ ئەوە نەدۆزێتەوە کە دەبێت ئەو پارەیەی لە کەرتی گشتی و تایبەتەوە دەدرێتە خەڵک، ڕێگری لە چوونە دەرەوەی بکرێت و پێویستە لەناوخۆی کوردستان بخولێتەوە.
مەبەست لە چوونە دەرەوەی پارە ئەوە ‌نییە کە هەندێک لە بەرپرس و دەسەڵاتداران ئەو پارەیەی لە گەندەڵی و دزینی موڵکی گشتی دەستیان دەکەوێت دەیبەنە دەرەوە، ئەوە بەشە کەمەکەی کێشەکەیە، بەڵکوو کێشە سەرەکییەکە ئەو بەشە گشتییەیە کە بۆ بەدەستهێنانی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان لە کڕینی شمەک و کاڵاوە دەڕوات و ناگەڕێتەوە‌. ئایا مانگانە چەند پارەی هەرێمی کوردستان دەڕواتە دەرەوە بۆ کڕینی شامپۆ و سابوون و کەرەستەکانی دیکەی پاککردنەوە. چەند دەڕوات بۆ کڕینی گوڵەبەڕۆژە و فستق. چەند دەچێت بۆ کڕینی برنج و ڕۆن، ئارد و نیسک و نۆک، چەند پارەی هەرێمی کوردستان دەڕواتە دەرەوە بۆ کڕینی شیر و ماست و پەنیر، بۆ سیر و پیاز، بۆ تەماتە و خەیار و میوە و سەوزە. نەوت و بەنزین و گازوایل و دەیانی کەرەستە و شتی دیکە. ئەمە جیا لە و پێداویستیانەی دیکەی کەلوپەلی کارەبایی و گەرمی و ساردکەرەوە و پێداویستی هۆکارەکانی گواستنەوە. لەکاتێکدا هەموو ئەمانە دەتوانرا و ئێستاش دەتوانرێت لەناو کوردستان بەرهەم بهێندرێن.
گرفتەکە لێرەدایە و تاوەکو چارەسەری ئەمەش نەکرێت کوردستان نابێتە وڵاتێک بتوانێت لەسەر پێی خۆی ڕابوەستێت. لە کاتێکدا ژینگە و ئاو هەواو سرووشتی کوردستان گونجاوە بۆ ئەوەی خۆی خاوەنی هەموو ئەو بەرهەمانە بێت. ئایا جێی تێڕامان نییە وڵاتێک ساڵانە زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار بداتە برنجی دەستکرد لە چین و هندستان و خاکەکەی خۆیشی لەباربێت بۆ بەرهەمهێنانی برنج. ئایا‌ جێی هەڵوەستەکردن نییە لە هەرێمی کوردستان کە خاوەن خاک و سرووشتی (چوار وەرزەی پڕە) ، بەرهەمی شیرەمەنی لە سعودیەوە بۆبێت کە ئاوی سازگار بە پارە دەکڕێت بۆ ئاژەڵداری؟ ئەم بەراوردکارییە بۆ هەموو کاڵاو بەرهەمەکان هەر ڕاستە، تەنانەت بۆ تایە و پاتری ئۆتۆمبیلەکانیشمان. کێشەکە لەناو سەرماندایە، سیاسەتی ڕۆژ بەڕێدەکەین. پلان و بەرنامەی دوورمەودامان نییە. ئەرکی حکومەتە بە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ کۆمپانیا و سەرمایەدارەکان ئەم کێشەیە چارەسەر‌ بکات.
زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئایا ساڵانە چەند پارە دەڕواتە دەرەوە بۆ کڕینی تایە؟ ئەگەر ساڵی یەکجار تایەکانی بگۆڕدرێن، ساڵانە نزیکەی 10 ملیۆن تایەمان پێویستە. ساڵانە زیاتر لە دوو ملیۆن پاتریمان پێویستە. تەنیا بۆ کڕینی تایە و پاتری سەیارە ساڵانە زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری هەرێمی کوردستان دەڕواتە دەرەوە. چی وادەکات سەرمایەدارەکانیشمان بەدوای پڕکردنەوەی ئەم بازاڕەوە نەبن و هەر چاویان لەوەبێت لەدەرەوە دەستەبەر بکرێت. بەتایبەتیش کە بازاڕی ئێراقیش لە بەردەم کوردستاندا کراوەیە، بەمەش دەرفەتەکە زۆر لەبارترە ئەگەر ئیدارەیەکی سەرکەوتووی سیاسەتی ئابووریمان هەبێت.
لە کوردستان دەوڵەندمەند و سەرمایەدار زۆر‌ن، ئەگەر دڵنیاییان بۆ درووستبکرێت نەک هەر ئامادەن هەموو سەروەت و سامانەکەیان لە نیشتمان بەگەڕ بخەن، بەڵکوو بەهۆی ئەو متمانەیەی هەیانە قەرزی دەرەکیش دەهێنن و لە کوردستان بەگەڕی دەخەن، بەڵام نەک ئەو دڵنییایەیان پێنەدراوە‌، بەڵکوو لە بەردەم هەڕەشەی سەرانە سەندن و دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانەکەشیاندان.سرووشتی سەرمایەداریش وایە بەدوای ئارامی و سەقامگیریدا دەگەڕێت، بۆیە دەبینین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەوانیش بیر لە گواستنەوەی سامانەکەیان دەکەنەوە. بەمەش کوردستان هێندەی دیکە لاوازتر دەبێت لەڕووی ئابوورییەوە. هێشتا دەرفەتەکانی دۆزینەوەی چارەسەر لە بەردەم هەرێمی کوردستاندا کراوەن، کات ماوە بۆ ئەوەی ببێتە هەرێمێکی دامەزراو کە متمانەی بەخۆی هەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهات و ئەگەرێکدا کە کاریگەریی بخاتە سەر نرخی نەوت و جوڵەی بازرگانی. بەڵام پێویستی بەپەلەکردن و بڕیاری ئازایانە‌یە. [1]
ئەم بابەتە 312 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 09-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 16-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 17-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 312 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات

ڕۆژەڤ
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
10-10-2011
هاوڕێ باخەوان
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
18-12-2011
هاوڕێ باخەوان
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,533
وێنە 105,731
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
فۆڵدەرەکان
شوێنەکان - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنەکان - جۆری شوێن / شوێنەوار - گوند شوێنەکان - شار و شارۆچکەکان - دیواندەرە شوێنەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست شوێنەکان - تۆپۆگرافی - دەشت شوێنەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو شوێنەکان - ژمارەی دانیشتووان - یەک تا هەزار شوێنەکان - شار و شارۆچکەکان - سەرێکانی شوێنەکان - وڵات - هەرێم - ڕۆژاوای کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.532 چرکە!