شوێن: #پێنجوێن#
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1965
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە ڕاستەوە؛ (کاک ڕەشید ناسراو بە (ڕەشۆل)، شێخ لەتیفی شێخ مەحمودی حەفید، شەهید شێخ محەمەدی سەید عەلی حافز، شەھیدی سەرکردە شێخ کاوەی شێخ لەتیفی شێخ مەحمود، خدر ڕەشید بەحری، کاک عومەر میراو (کادیری پارتی لە پێنجوێن)، حمە ئەمین ئاغای قزڵجە)
ناوی وێنەگر: نەزانراو
* شێخ محەمەد سەید عەلی حافز، لە ساڵی شەستەکان ماوەیەک ئامیری ھێزی قەرەداغ، و لە ماڵباتی شێخەکانی بەرزنجە بوو. هەروەها خاوەنی داستانی قەیوان بوو لە شۆڕشی ئەیلول. پاش دەست پێکردنەوەی شەڕی نێوان شۆڕش و ڕژێمی سەدام / بەکر، لە ئازاری 74 کرا بە فەرماندەی ھێزی ئەزمەڕ. ھەفتەیەک پێش نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 75 لە داستانێکی کەم وێنەدا لە گوندی شانەدەری ناحیەی نالپارێزی سەر بە سەید سادق، بەرگریەکی قارەمانانە دەکات و بە دوا گوللەی خۆی گیانی پاکی بەخشیە رێگای ڕزگاری کوردستان و گەیشتە کاروانی سەروەرانی نیشتمان.
* شێخ کاوەی شێخ لەتیفی شێخ مەحمود، لە ساڵی 1982 لە کوێستانی نێوان خۆشکان و بادیناوە لە پشت چیای کۆدۆ لە کڕێوەی بەفر لەگەڵ شەھیدی سەرکردە تاھیری عەلی والی و کۆمەڵێک پێشمەرگەی کوردستانی سەر بە حزبی سۆشیالیست شەھید بوو. [1]